نوێنەری سووریا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لەرژێمی ئەسەد جیابوویەوە

نوێنەری سووریا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لەرژێمی ئەسەد جیابوویەوە
دانی بەعاج جیابوونەوەی خۆی لە رژێمی سووریا راگەیاند و چووە ناو ریزەكانی ئۆپۆزیسیۆن.

دانی بەعاج، نوێنەری سووریا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، جیابوونەوەی خۆی لە رژێمی ئەسەد راگەیاند و گوتی \"كاتێك زانیم ئیدی لەم ئەنجومەنە بەناوی رژێمی سووریاوە ناتوانم پشگیری گەلەكەم بكەم، بەجێم هێشت\"".

دانی بەعاج گوتیشی \""كاتێك بەشداری دانوساندنەكانم دەكرد، تەنها مەبەستم گەلی سووریا بوو نەوەك حكومەتەكەی\"".

ئەو راگەیاندنەی نوێنەری سووریا لە ئەنجوومەنی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێش ئەوەی خۆی ئاشكرای بكات، كەناڵەكانی ئۆپۆزیسیۆن ئاشكرایان كردبوو.

ئۆپۆزیسیۆنی سووریا روونیكردەوە كە لەمێژە لەپەیوەندیدان لەگەڵ بەعاج و كاتێك ئەو جیابوونەوەیەشی راگەیاند، لای ئەوان شتێكی چاوەڕوانكراو بوو.














رووداو"
Top