توركیا له‌گه‌ڵ وه‌قفی شیعه‌و سوننه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو (ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئێواره‌خوانێكی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی، بۆ (عه‌بدولغه‌فور ئه‌لسه‌ماری) سه‌رۆكی دیوانی باڵای ئه‌نجومه‌نی وه‌قفی سوننه‌و (ساڵح ئه‌لحه‌یده‌ری) سه‌رۆكی دیوانی باڵای ئه‌نجومه‌نی وه‌قفی شیعه‌ی عێراقی سازكردووه.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی توركیاش ئه‌وه‌یان ڕونكردووه‌ته‌وه، له‌بارودۆخی هه‌ستیارو دژواری سیاسی ئێستای ناوچه‌كه، سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه ئایینیه‌كانی شیعه‌و سوننه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن بۆ ڕێگرتن له‌هاتنه‌ئارای شه‌ڕو ناكۆكی ئایینی‌و مه‌زهه‌بی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئۆغڵۆ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه، به‌ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه مه‌زهه‌بیه‌كانی عێراق، هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێگه له‌شه‌ڕی براكوژیی‌و توندوتیژی بگرین له‌سوریا، چونكه مه‌ترسی پێكدادانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ده‌كرێت له‌سوریادا.