سه‌ربازه‌كانی میسر، جارێكی دیكه كه‌وتنه به‌ر هێرشی چه‌كداره ئیسلامییه‌كان
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به گرووپه ئیسلامییه‌كان، له سنووری نێوان ئیسرایل و میسر له بیابانی سینا، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازانی سنوورپارێزی میسر.
ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی میسر، منا، رایگه‌یاندووه له‌م هێرشه‌دا كه ته‌قه له هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش كراوه، هیچ كه‌س تووشی زیانی گیانی نه‌بووه‌ته‌وه.
بیابانی سینا بووه‌ته شوێنی سه‌ره‌كیی هێزه توندڕۆكانی دژی ئیسرایل و لایه‌نگرانی رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده و هه‌روه‌ها قاچاخچیانی چه‌ك و مادده هۆشبه‌ره‌كان.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری حكوومه‌تی میسر بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه، له‌مباره‌یه‌وه زانیاری بگه‌یه‌نێته سوپا و پۆلیسی میسر.