سووریا و ئوردون، ته‌قه‌یان له یه‌كتر كرد
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه له ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت ته‌ورا، له سنووری نێوان هه‌ر دوو وڵات و كاتێك روویدا كه كۆمه‌ڵێك له په‌ناخوازانی سووریا، به‌نیاز بوون بڕۆنه ناو وڵاتی ئوردونه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له دیمه‌شقی پایته‌خت پاشه‌كشه‌یان كردووه و سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن به‌شێوه‌ی كاتی، گه‌ڕه‌كی سه‌ڵاحه‌دین له شاری حه‌ڵه‌بیشیان به‌جێهێشتووه.