فه‌رمانده‌ی سوپای ئازادی سووریا: ده‌بێ گه‌لی سووریا بڕیار له‌سه‌ر فیدڕاڵی بۆ کوردان بدات
عه‌قید ریاز ئه‌لئه‌سه‌د، ده‌ڵێت: \\\"زانیاریی دروستمان سه‌باره‌ت به هاتنی جه‌نگاوه‌رانی پارتیی کرێکارانی کوردستان بۆ خاکی سووریا و کۆنتڕۆڵکردنی هه‌ندێک شار به تایبه‌تی له ناوچه کوردنشینه‌کاندا هه‌یه. رژێمی سووریاش هه‌ندێک فه‌رمانگه‌ی ده‌وڵه‌ت و باره‌گاکانی ئه‌منی راده‌ستی پارتیی کرێکارانی کوردستان کردووه. ئیستای‌ش ئه‌و ناوچانه، له‌ژێر کۆنتڕۆڵی پارتیی یه‌کیه‌تیی دیموکرات(پەیەدە)ـدان که له پارتیی کرێکارانه‌وه نزیکه.\\\""
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ی باس‌دا که پارتیی یه‌کیه‌تیی دیموکرات پێوه‌ندیی به پارتیی کرێکارانی کوردستان و هه‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌م پارتییه له سووریادا ره‌ت ده‌کاته‌وه، ریاز ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت: \\\""چەکدارانی پارتیی کرێکارانی کوردستان، به زۆری له سووریادا هه‌ن و چه‌ندین باره‌گای ئه‌منییان له ناوچه کوردنیشنه‌کاندا کۆنتڕۆڵ کردووه. رژێمی سووریایش ئه‌و شوێنانه‌ی راده‌ست کردوون.\\\""
هاوکات گوتی \\\""هیچ جۆره شه‌ڕ و پێکدانانێک له نێوان پارتیی کرێکاران و سوپای ئازادی سووریادا رووی نه‌داوه و هۆشداریمان داوه‌تە سوپای ئازاد که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی چه‌کداری پارتیی کرێکاراندا نه‌که‌ن و نەکەونە داوی فیتنەوە.\\\""
له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا که ده‌ڵێت: \\\""لیژنه‌کانی پاراستنی میللی\\\""ی سه‌ر به پارتی یه‌کیه‌تیی دیموکرات رایانگه‌یاند چه‌ندین شار و ده‌ڤه‌ڕیان له ناوچه کوردنشینه‌کان رزگار کردووه، ئه‌لئه‌سه‌د وه‌ڵامی دایه‌وه که ئه‌مه راست نییه. هیچ ناوچه‌یه‌ک رزگار نه‌کراوه، ته‌نیا رژێم ئاشووبی له نێوان کورد و عه‌ره‌بدا چاند و هه‌موو ناوچه‌کانی کوردنشینی راده‌ستی پارتیی کرێکارانی کوردستان کردووه. ئه‌وه‌ی رووی داوه، رێککه‌وتنێک له نێوان رژێمی سووریا و پارتیی کرێکارانی کوردستاندا کراوه و رژێمی سووریایش به ته‌واوی له‌و ناوچانه کشاوه‌ته‌وه و رادەستی پارتیی کرێکارانی کردوون.
ریاز ئه‌لئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به فیدڕاڵی بۆ کوردان، ده‌ڵێت \\\""ئه‌م شتانه قسه‌ی به‌رله واده‌ی خۆیانن. ئه‌م بابه‌ته له پاش رووخانی رژێمی سووریا و پێکهێنانی حکوومه‌تی یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێک که نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی سووریا بکات، به شێوه‌یه‌کی دیموکراتی گه‌لی سووریا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.\\\"""