سوپاى ئازادیی سووریا دەست بەسەر خاڵى ستراتیجیی نێوان حەلەب و سنووری توركیادا دەگرێ

سوپاى ئازادیی سووریا دەست بەسەر خاڵى ستراتیجیی نێوان حەلەب و سنووری توركیادا دەگرێ
ئەفسەرێكى باڵای سوپاى ئازادیی سووریا راى گەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەم سوپاى ئازاد دواى 10 سات شەڕكردن لەگەڵ هێزەكانى رێژیمى سووریا، توانى خاڵی ستراتیجى باكوری رۆئاواى شارى حەلەب رزگار بكەن كە شارەكە بە سنووری توركیا دەبەستێتەوە.

فرزات عەبدناسر كە پێش مانگێك لە رێژیمى سووریا جیا بووەتەوە راى گەیاند، دواى 10 سات شەڕكردنى بەردەوام توانیمان ئەمڕۆ سات 5:00 ی بەیانى خاڵى پشكنینى عەندان رزگار بكەین كە 5 كیلۆمەتر لە باكوری رۆئاواى شاری حەلەبەوە دوورە، مۆنتیكارلۆ گواستییەوە.

لە شەمووى رابردووەوە رێژیمى سووریا بە پاڵپشتى 100 تانك و هەزاران سەرباز و هێزى ئاسمانى هێرشیكى بەرفرەوان و پێچەوانەیان بۆ سەر شاری حەلەب دەست پێ كرد و بۆ گەڕانەوەى ئەو ناوچانەى كە لەژێر كۆنتڕۆڵى ئۆپۆزسیۆندان، لە بەرامبەردا سوپاى ئازاد هەڵمەتێكى شۆڕشیان دەست پێ كردووە بۆ ئازادكردنى تەواى ناوچەكانى ئەو شارە و ماوەى چەند رۆژێكیشە شەڕێكى سەخت لەو شارە درێژەى هەیە.

لەلایەكى ترەوە ئەمڕۆ یەكشەم نەتەوە یەكگرتووەكان راى گەیاند، بەهۆى شەڕ و پێكدادانەكانى حەلەب لە ماوەى ئەو چەند رۆژەدا نێزیكەى 200 هەزار كەس لە شارەكە هەڵاتوون و ژمارەیەكى تریش گیریان خواردووە و بواری راكردنیان نییە.
Top