وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا: تێکه‌ڵچوونه‌کانی حه‌له‌ب ده‌بێته کۆتاییی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ره‌تای سه‌ردانی پێنج رۆژه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، له کاتێکدا ئه‌م قسانه‌ی کرد که تێکهه‌ڵچوونه‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب هه‌روا به‌رده‌وامن و هێزه‌کانی سووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن دژبه‌ران له‌م شاره وه‌ده‌ر بنێن و کۆنتڕۆڵی شاره‌که به ته‌واوی بگرنه ده‌ست.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا، گوتی: قه‌یرانی سووریا رۆژبه‌ڕۆژ قووڵتر ده‌بێته‌وه و حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌م سه‌رکوت‌کردنه، ته‌نیا کۆتایی هێنان به ته‌مه‌نی حکومه‌ته‌که‌ی خێراتر ده‌کات.
پانێتا، به په‌یامنێرانی گوت: \"ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د درێژه به‌م سه‌رکوت کردنانه بدات، به بڕوای من له کۆتاییدا ده‌بێته هۆی له‌ناوچونی خۆی. ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاتی خۆیدا ئه‌نجامی داوه، وا ده‌گه‌یه‌نێت کۆتایی ئه‌م رژێمه نزیکه و ره‌وابوونی خۆی له ده‌ست داوه\"".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا، گوتی: ئێستا پرسیار ئه‌وه نییه ئاخۆ رژێمی سووریا ده‌ڕووخێت یان نا، به‌ڵکو ده‌بێ بپرسین که‌ی ئه‌م شته رووده‌دات.
پانێتا، له‌م دیداره پێنج رۆژه‌یه‌دا، سه‌ر له وڵاتانی توونس، میسر، ئیسڕائیل و ئوردن ده‌دات و گوتی: هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م وڵاتانه له گۆڕانکاریه سیاسیه‌کانی سوریادا ئاگادار بکاته‌وه و کێشه‌ی چه‌کی کیماوی ئه‌م وڵاته‌یان له‌گه‌ڵدا بخاته به‌رباس.
هاوکات، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، رۆژی یه‌کشه‌ممه، رایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو رۆژدا نزیکه‌ی 200هه‌زاقر که‌س له دانیشتووانی شاری حه‌ڵه‌ب به هۆی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانه‌وه ئه‌م شاره‌یان جێ‌هێشتووه."