هه‌فته‌ی‌ داهاتوو حكومه‌تی‌ میسر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

هه‌فته‌ی‌ داهاتوو حكومه‌تی‌ میسر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
پێشبینده‌كرێت هه‌فته‌ی‌ داهاتوو حكومه‌تی‌ نوێی‌ میسر، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ (هیشام قه‌ندیل) ڕابگه‌یه‌نرێت، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئێستا كاندیدی‌ (19) وه‌زاره‌ت له‌كۆی‌ كابینه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراون.

سایتی‌ عه‌ره‌بیه‌ له‌زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ (هیشام قه‌ندیل) ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ میسر بڵاویكرده‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا كاندیدی‌ (19) وه‌زاره‌ت له‌كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ میسر ده‌ستنیشانكراون.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی‌ یه‌كلایینه‌كردنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌كانه‌وه‌، ڕاگه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ میسر دواكه‌تووه‌‌و پێشبینی ده‌كرێت، هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ته‌واوی‌ پێكهاته‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت.
Top