سەرچاوەیەك: سوپای ئەسەد، بۆمبی قەدەخەكراوی بە كار هێناوە

سەرچاوەیەك: سوپای ئەسەد، بۆمبی قەدەخەكراوی بە كار هێناوە
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند كە لەو شەڕ و پێكدادانەی دوێنێی سووریا كە لە نێوان سوپای ئازاد و سوپای ڕژێمی بەشار ئەسەددا ڕوویدا، لە لایەن ڕژێمەوە بۆمبی هێشوویی(عنقودی) بە كار هێنراوە كە وێرانكەرە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕێپێنەدراوە.
سەرچاوەكە بە ناوی ئەبو عوبێدەوە لە سووریاوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیایی ئاشكرا كردووە كە بۆ یەكەمجار فڕۆكەی ڕووسیاییان بینیوە بۆردومانی حەلەبی كردووە، كە پێشتر بە كار نەبراون.

ئەو هەروەها گوتوویەتی ئەو بۆمبانەی سوپای بەشار ئەسەد بە كاریان دەهێنێت، وێرانكەرن و كاریگەرییەكی زۆر بە دوای خۆیاندا جێ دەهێڵن و باڵاخانە دادەڕمێنێت.

ئەبو عوبێد، داوایش لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات پەلە بكەن لە بەرگرتن لەو قەسابخانەیەی سوپاس سووریا بەسەر حەلەبیدا هێناوە.
Top