رووسیا: گەمارۆكانى یەكەتیی ئەوروپا بۆ سەر سووریا جێبەجێ ناكا

رووسیا: گەمارۆكانى یەكەتیی ئەوروپا بۆ سەر سووریا جێبەجێ ناكا
گۆتیارى وەزارەتى دەرەوەى رووسیا راى گەیاند، رووسیا بەشدارى لە گەمارۆكانى یەكەتیی ئەوروپا دژى سووریا ناكا.
ئەلیكساندەر لۆكاشاویچ راگەیاندنێكى بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە \"پلانى ئەوەمان نییە بەشدارى لە جێبەجێكردنى بڕیارەكانى یەكەتیی ئەوروپا دژى سووریا\""، ئاژانسى دەنگوباسى (شینهوا)ى چینى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

بەم دوایییە رووسیا چەندان كەشتى شەڕوانى بۆ پاراستنى بنكە سەربازییەكەى لە سووریا رەوانەى ئەو وڵاتە كرد و وریادارى دایە بەرهەڵستكارانى سووریا هێرش نەكەنە سەر ئەو بنكەیە.

تا ئێستە رووسیا و چین چەندان رەشنووسى بڕیارنامەى ئەنجوومەنى ئاسایشیان دژى سووریا ڤیتۆ كردووە.

وڵاتانى رۆئاوا تا ئێستە چەندان گەمارۆیان دژى حكوومەتى سووریا و بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە دەركردووە.

ماوەى 17 مانگە ئاڵۆزى و توندتیژى سووریاى گرتووەتەوە و تا ئێستە بەپێى سەرچاوە ناڕەسمییەكان 19 هەزار كەس بوونەتە قوربانى و بە دەیان هەزار كەسیش ئاوارە بوونە.















ئاكانیوز"
Top