جه‌نه‌رال مۆد: روخانی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كاته به‌ڵام كۆتایی ململانێیه‌كه نییه
له لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز جه‌نه‌رال رۆبه‌رت مۆد رایگه‌یاند: روخانی ده‌سه‌ڵات له‌سوریا مه‌سه‌له‌ی كاته, بۆیه پێش ئه‌وه‌ی برۆخێت هێزی سه‌ربازی قورس به‌كاردێنێت و توندوتیژی له‌راده‌به‌ده‌ر به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل به‌كاردێنێت.
مۆد وتیشی: پێده‌چێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌سه‌د پارێزراوبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانایه‌كی سه‌ربازی هه‌یه و زۆر له توانای هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتره, ده‌توانێت خۆی پێ بپارێزێت, به‌ڵام له كۆتاییدا روخانی چه‌ند مانگ یان ساڵێك ده‌خایه‌نێت.
ئاماژه‌یدا: ئه‌و كاته‌ی پێكهاته‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ریزه‌كانی سوپای سوریای به‌جێهێشت و چووه ناو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن, هه‌نگاوه‌كان خێراتر ده‌بن, له‌وانه‌یه چه‌ند مانگ و ساڵ بخایه‌نێت.
جه‌نه‌رال مۆد دوای كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سوریا كه 90 رۆژی خایاند, ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشت, له 20 ته‌مموز بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ كاره‌كه‌ی درێژكرایه‌وه و له‌شوێنی ئه‌و جه‌نه‌رال بابه‌كر جای ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرته ئه‌ستۆ.