به‌ریتانیا، نزیکه‌ی ١٦٠ ملیار دۆلار دارایی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌ندێک له به‌رپرسانی سووریای بلۆک کرد
ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه، تۆڕی بی.بی.سی، بۆچوونی چاودێرانی لەبارەی کۆی دارییه‌کانی سه‌رۆککۆماری سووریا و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی سووریا خستووەتە ڕوو کە بە زیاتر له یه‌ک و نیو ملیار دۆلار خەمڵێنراوە. زۆربه‌ی ئه‌م پارانەیش له بانکه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ن که گه‌مارۆی ئابوورییان خستووه‌ته سه‌ر سووریا.
کۆشکی سپیی ئه‌مه‌ریکایش دوێنێ چوارشه‌ممه، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی سوریا رایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌د خه‌ریکه کۆنتڕۆڵی ئه‌م وڵاته له ده‌ست ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، له ته‌قینه‌وه‌ی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی سووریادا سێ که‌س له به‌رپرسانی پله‌به‌رزی ئه‌م وڵاته گیانیان له ده‌ست دا و کۆمه‌ڵێکیش بریندار بوون، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریکا، تۆمی ڤیتوور، رایگه‌یاند: \"به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵکردنی سووریا ده‌چێت.\""
تۆمی ڤیتوور، گوتی به مه‌به‌ستی پێشگیریکردن له شه‌ڕی خوێناویی درێژخایه‌ن له سووریادا، پێویسته به په‌له رێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو بدۆزرێته‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی دیمه‌شق، ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا. رایانگه‌یاند: \""پێویسته به‌شار ئه‌سه‌د واز له پۆستی سه‌رۆککۆماریی ئه‌م وڵاته بهنێنێت.\"" له لایه‌کی دیکه‌وه، ئێران و رووسیا داوایان کرد به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که بکرێت.
مه‌لیک عه‌بدوڵلای مه‌لیکی ئۆردنیش گوتی: \""ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتی سووریا گورزێکی گه‌وره بوو و خراپترین سناریۆشه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کی کیماوی بکه‌وێته ده‌ست چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌وه.\"""