ڕۆژنامەیەك: ئەسەد بریندار بووە و ئەسماى خێزانى لە ڕوسیایە

ڕۆژنامەیەك: ئەسەد بریندار بووە و ئەسماى خێزانى لە ڕوسیایە
ڕۆژنامەى زەگاردیانى ئینگلیزى بانگەشەى ئەوە دەكا، بەشار ئەسەد سەرۆك كۆمارى سووریا لە تەقینەوە بەهێزەكەى دوێنێ چوارشەم لە بارەگاى ئاسایشی نەتەوەیی لە دیمەشقى پایەتەختى ئەو وڵاتە بریندار بووە و ئەسماى خێزانى ڕەوانەى ڕوسیا كردووە.
بەپێى ئەو هەواڵەى لە ڕۆژنامەكەدا لە ژێر ناونیشانى \"ئەسەد بریندار بوو و خێزانەكەى لە ڕوسیایە\"" بڵاو بووەتەوە، بەشار ئەسەد لە تەقینەوە بەهێزەكەى دوێنێ چوارشەم لە بارەگاى ئاسایشی نەتەوەیی لە دیمەشقى پایەتەخت بریندار بووە و بەباڵەفڕە گوازراوەتەوە بۆ شارى لازقیە.

دوابەدواى هێرشەكە بەشار ئەسەد، ئەسما ئەسەدى خێزانى بەباڵەفڕە ڕەوانەى ڕوسیایە كردووە، بەگوێرەى هەمان سەرچاوە.

سووریا كە لە چوار ڕۆژى ڕابردوو ببووە گۆڕەپانێكى گەرمى شەڕ و دوێنێ دیمەشقى پایەتەختى ئەو وڵاتە بەهێرشێكى بەهێز لەرییەوە. ئامانجى هێرشەكە بارەگاى ئاسایشی نەتەوەیی بوو و تەلەڤزیۆنى ڕەسمى سووریا كوژرانى عیماد داود عەبودوڵڵا ڕاجیە وەزیرى بەرگرى و ئاسف شەوكەتى جێگرى، وەزیرى ناوەخۆ و سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى ڕاگەیاند.










ئاكانیوز

"
Top