كلینتۆن: بۆ راگرتنى ئێران لە بەدەستهێنانى چەكى ناوكەیی هەموو هێزیك بەكار دێنین

كلینتۆن: بۆ راگرتنى ئێران لە بەدەستهێنانى چەكى ناوكەیی هەموو هێزیك بەكار دێنین
هیلاری كلینتۆن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریكا لە میانى سەردانەكەى بۆ ئیسرائیل گوتى، وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا ئامادەیە هەموو جۆرە هێزێك لە دژى ئێران بەكار بێنێ بۆ رێگرتن لە دەستكەوتنى چەكى ناوكەیی.
كلینتۆن دواى كۆبوونەوەى لەگەڵ بینیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى گوتى، هەموو لایەك پێیان باشە پرسى ناوكەییی ئێران بەگفتوگۆ بێتە چارەسەركردن، بەڵام بڕیاری كۆتا بەدەست سەرانى ئێرانەوەیە.

دوایین خولی گفتوگۆى ناوكەیی لە نێوان ئێران و وڵاتانى 5+1 مانگى رابردوو (حوزەیران/یۆنیۆ) لە مۆسكۆ ساز درا بێ ئەوەى هەردوولا بگەنە چارەسەرێكى ناوەندى، تۆڕى هەواڵى بی بی سی بڵاوى كردەوە.

وڵاتانى 5+1 (ئەڵمانیا و پێنج وڵاتى ئەندامی هەمیشەییی ئەنجوومەنی ئاسایش) لە كۆبوونەوەكەى مۆسكۆ جەختیان لەسەر 3 خاڵى گرینگ كردەوە كە برێتین لە، وەستانى پیتاندنى یۆرانیۆم لە سەرووى 20%، داخستنى وێستگەى ئەتۆمیی قوم، هاوردنى یۆرانیۆمى پێتێندراوی 20% لە دەرەوە.












ئاكانیوز
Top