داود ئۆغڵو: سەرچاوەى كێشەمان لەگەڵ سوریا ڕژێمى ئەسەدە

داود ئۆغڵو: سەرچاوەى كێشەمان لەگەڵ سوریا ڕژێمى ئەسەدە
ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا ڕاى گەیاند، سەرچاوەى كێشەمان لەگەڵ سوریا ڕژێمى ئەسەدە و بۆ گەرەنتیكردنى نەبوونى كێشە لەگەڵ سوریا لە داهاتوو، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا كێشەمان هەیە، وارگەى \"سی ئێن ئێن تورك\"" ئەمڕۆ یەكشەم گواستییەوە.
بەگوێرەى هەواڵەكە داود ئۆغڵو لە 48ەمین كۆبوونەوەى ساڵانەى ڕێكخراوى Ditchley لە شارى ئۆكسفۆرد لە بەریتانیا، لە ژێر ناونیشانى \""گۆِرانى سیاسەتى دەرەوەى توركیا لە جیهانێك كە لە گۆڕاندایە\"" ئاخاوت و گوتى \""سەرچاوەى كێشەمان لەگەڵ سوریا ڕژێمى ئەسەدە و بۆ گەرەنتیكردنى نەبوونى كێشە لەگەڵ سوریا لە داهاتوو، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا كێشەمان هەیە\"".

وەزیرى دەرەوەى توركیا ئاماژەى بەوەدا، زوو یا درەنگ لە سووریادا ڕژێمى ئەسەد دەڕووخێ، ڕژێمێك گەلى خۆى سەركوت بكا ڕزگارى نابێ. ئەگەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد پێوەندییەكى باشمان هەبێ، ئەو ڕژێمەى پاش ئەسەد دەگاتە دەسەڵات پێوەندى دۆستانەى لەگەڵماندا نابێ، بەگوێرەى هەمان سەرچاوە.

داود ئۆغڵو بەردەوامبوونى پشتگیریى توركیاى بۆ گەلى ئەو وڵاتە دووپات كردەوە و ڕاى گەیاند، پێویستە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پشتگیرى لە گەلى سوریا بكا.








ئاكانیوز"
Top