ئۆباما، سه‌رۆککۆماری میسری داوەت کرد
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له زمان سه‌رچاوه میسریه‌کانه‌وه رایگەیاند: سه‌ردانه‌که له مانگی سێپته‌مبه‌ردا دوای به‌شداریی مورسی له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک، ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆککۆماری میسر پێش ئه‌م هه‌واڵه له له قاهیره چاوی به جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ڤیلیام برۆنز که‌وتبوو.
ئه‌مه‌ریکا که پێش سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ساڵی رابردووی میسر وه‌ک لایه‌نگری حوسنی موباره‌ک سه‌یری ده‌کرا، هیچ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیخوانولموسلمین دا نه‌بوو، دوای سه‌ره‌هه‌ڵدانه‌کانی ئه‌م وڵاته، پێوه‌ندیی به‌م رێکخراوه ئیسلامیه‌وه گرتووه.
پێشترێ، ئاژانسی هه‌واڵی میسر، \"مینا\"" رایگه‌یاندبوو، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته له یه‌که‌مین سه‌ردانی ره‌سمیی خۆیدا له وه‌ڵامی بانگهێشتنی مه‌لیک عه‌بدوڵڵای پادشای سعودیه، ده‌چێته ده‌چێته ئه‌م وڵاته.
جگه له سعودیه، ئێرانش هه‌وڵ ده‌دات پێوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ میسردا گه‌رم وگوڕ بکات و دوای بانگهێشتی مورسی له لایه‌ن مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆک کۆماری ئێرانه‌وه، ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئێران بڵاویان کرده‌وه سه‌رۆک کۆماری میسر سه‌ر له ئه‌م وڵاته‌ش ده‌دات.
"