له ئه‌مه‌ریکا ده‌یان که‌س به هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ست دا
به پێی هه‌واڵی بی.بی.سی، له کاتێکدا هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و با‌هۆزه تونده‌دا تێده‌په‌ڕێت که رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکای گرته‌وه، ئێستاش کاره‌بای به‌شێک له ماڵه‌کان نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدانی باهۆزی دیکه‌ش ده‌کرێت.
به پێی راپۆرته‌کان، به‌شێکی زۆر له قوربانیانی گه‌رماکه، که‌سانی به‌ساڵاچوو بوونه که به هۆی بڕانی کاره‌باوه ئامێری فێنکكه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانیان له‌کار که‌وتووه.
به پێی نوێترین ئاماره‌کان له شاری شیکاگۆ 10 که‌س، له ویلایه‌ته‌کانی ڤیریجینا و مێریلاند 10 که‌س، له ویلایه‌ته‌کانی ڤیسکانسین، ئۆهایۆ و پنسیلڤانیا 3 که‌س و له ویلایه‌تی ته‌نسی 2 که‌س به هۆی گه‌رماوه مردوون.
له شاری \"گرینفیلد\'ی ویلایه‌تی ئیندیانا منداڵێکی چوار مانگه له ناو ئۆتۆبمێلدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
دوێنێ شه‌ممه، پله‌ی گه‌رما له شاری واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته 41 پله و له شاری \""سێنت لۆئیس\""ی ویلایه‌تی میسوری پله‌ی گه‌رما 46 په‌له‌ی تێپه‌ڕاند.
به پێی راپۆرته‌كانی که‌شناسی، هه‌وای فێنکه له ناوه‌ندی رۆژئاوای ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌و شیمانه‌یه له ئارادایه با‌هۆزه وه‌زیه‌کان تێکه‌ڵه‌ی ئه‌م شه‌پۆله فینکه بن."