ئۆپۆزسیۆنی سووریا له دژی پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیه
سه‌رۆكی گرووپی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بێت هیچكام له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئاماده نین له حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیدا به‌شداری بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نوێنه‌رانی كۆمكاری عه‌ره‌بی و وڵاتانی توركیا و كوێت و قه‌ته‌ر، له جنێڤ پێشنیارێكیان په‌سند كرد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی به به‌شداریی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نگرانی رژێمی سووریا.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی كۆمیته‌كانی هاوئاهه‌نگیی سووریا، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیای گوتووه رێكه‌وتنی جنێڤ شانسی ئه‌وه‌ی نییه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ناو سووریاوه قبووڵ بكرێت، چونكه هیچ ئاماژه‌ی به وه‌لانانی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كردووه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریاش به كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌یان راگه‌یاندووه، رێكه‌وتنی جنێڤ خراپترین به‌یاننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه كه هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به سووریا په‌سند كراوه.
پێشنیاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ بۆ سووریا، به‌هۆی فشار و دژایه‌تیی رووسیا، هیچ ئاماژه‌یه‌كی به به‌شداری نه‌كردنی به‌شار ئه‌سه‌د له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریا، تێدا نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆده‌بنه‌وه و بڕیاره دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنه‌كه‌ی جنێڤ رابگه‌یه‌نن.