وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سه‌ردانی ئێران ده‌كات
سه‌رگه‌ی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی ئێران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، پرسی دانوستانه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی مۆسكۆ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ده‌خاته به‌ر باس.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا، دوو لایه‌ن باس له قه‌یرانی ئێستای سووریا و رێگه‌چاره‌كانی چاره كردی‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام باسی سه‌ره‌كی، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی مۆسكۆ ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران، له به‌غدا، دوای دوو رۆژ دانوستانی بێ‌ئه‌نجام، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كان له رۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه له مۆسكۆ، درێژه‌ی پێبدرێت.
هاوكات، رووسیا داوای كردووه كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداریی ئێران و وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، له رووسیا به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا هه‌وڵ بۆ چاره كردنی قه‌یرانی سووریا بدرێت، كه به‌شداریی ئێران له هه‌ر پرسێكی تایبه‌ت به سووریا، له‌لایه‌ن ئه‌ورووپاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه.