بەرپرسێکی ئیسرائیلی: سوریا عەمبارێکی گەورەی چەکی کیمیاوی ھەیە

بەرپرسێکی ئیسرائیلی: سوریا عەمبارێکی گەورەی چەکی کیمیاوی ھەیە
جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند, سوریا چەکێکی زۆری عەمبار کراوی کیمیاوی ھەیە و بەمووشەکەکانیشی دەتوانێت ئیسرائیل بپێکێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکانی ئیسرائیل یائیر نافیە جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: سوریا یەکێک لە گەورەترین عەمبارەکانی چەکی کیمیاوی ھەیە و لەرێگەی مووشەکەوە دەتوانێت ئاراستەی ھەموو ناوچەکانی ئیسرائیلی بکات.
وتیشی: بەشار ئەسەد لەتوانای دا ھەیە چۆن ھاوڵاتیانی خۆی دەکوژێت , بەم شێوەیەش بۆردومانی ھاوڵاتیانی سڤیلی ئیسرائیل بکات.
Top