پێڵاوی وەزیری کاروباری ئاینی دەدزرێت

پێڵاوی وەزیری کاروباری ئاینی دەدزرێت
ھەرچەندە دیاردەی دزینی پێڵاو لە مزگەوتەکان لای خۆمان نەماوە, بەڵام ئەم دیاردەیە لە تونس ھەر بەردەوامەو و قوربانی ئەم جارەی حاڵەتەکەش وەزیری کاروباری ئاینی بووە.
ئەم حاڵەتە بەسەر وەزیری کاروباری ئاینی تونس دا ھاتووە لە کاتێکدا لە سەردانێکی بووە بۆ یەکێک لە مزگەوتەکان , بەڵام ئەم سەردانەی وەزیر بەدڵی ھەندێک لە توند رەوان نەبووە بۆیە جگە لە دەرکردنی وەزیر لە مزگەوتەکە ھەڵساون بە دزینی پێڵاوەکەی .

لەمبارەیەوەش وەزیری کاروباری ئاینی تونس ھەواڵەکەی پشت راست کردەوە و حاڵەتەکەشی بە ئاسایی وەسفکرد و وتی: وەزیریش وەک ھەموو خەڵکی ئاسایی تووشی ئەم حاڵەتانە دەبێت .
Top