په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سوریا كه به‌نیازی ئه‌مریكان چاره‌نووسیان نادیاره
به‌رپرسانی كۆچی كه‌نه‌دا به كه‌ناڵی سی بی سی-یان راگه‌یاندووه كه ده‌ستده‌كه‌ن به پێدانی ڤیزا بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقییانه‌ی له سوریا گیریانخواردووه، وتیشی: پڕۆسه‌ی ڤیزا له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس و هاوكاریی باڵیۆزخانه‌كانی تری كه‌نه‌دا ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
به‌ڵام پێناچێت پرۆسه‌كه به‌ئاسانی بێ، چونكه سه‌رۆكی به‌شی كۆچی كه‌نه‌دا بیڵ بڕاون به كه‌ناڵی سی بی سی وتووه كه له‌به‌ر پرسی ئه‌منی ناتوانن ده‌ستبكه‌ن به پڕۆسه‌كه‌و ناشتوانن كاتی دیاریكراو رابگه‌یه‌نن.
به مه‌به‌ستی پاراستنی عیراقییه‌كان، كه‌نه‌دا رازیبووه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ، ساڵانه 2 هه‌زارو 500 عیراقی وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت.
PUKmedia