23 كه‌س له لیبیا كوژران
سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی لیبیا رایانگه‌یاندووه ماوه‌ی دوو رۆژه له شاری ئه‌لكه‌فره له باشووری لیبیا، چه‌كدارانی میلیشیای عه‌شیره‌تی ئه‌لته‌بۆ، به گژ هێزه‌كانی حكوومه‌تدا چوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و ته‌قه به‌رده‌وامه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه كاتێك ده‌ستی پێكرد كه چه‌كداره‌كانی عه‌شیره‌تی ئه‌لته‌بۆ هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنین و هه‌وڵیاندا كۆنترۆڵی ئه‌منیی ناوچه‌كه بگرنه ده‌ست و ئوتومبێله‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان بدزن.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كه گوتوویانه هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی لیبیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان. په‌یامنێرانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن ده‌یان كه‌س بریندار بوون و له‌وانه‌یه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاتر بێت.
هاوكات، وه‌فدێكی دیوانی نێوده‌وڵه‌تیی داد، سه‌ردانی لیبیایان كردووه بۆ ئازاد كردنی ئه‌و گرووپه چوار كه‌سییه‌ی كه سه‌ردانی سه‌یفولئیسلام كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافییان كردبوو و به‌هۆیه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی لیبیاوه گیراون.