رووسیا چه‌ك ده‌فرۆشێته رژێمی سووریا
ئاژانسی هه‌واڵی شینهوای چینی رایگه‌یاندووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سه‌رگه‌ی لاڤرۆڤ، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه باس له فرۆشتنی چه‌ك‌وته‌قه‌مه‌نیی رووسیا به رژێمی به‌عسی سووریا ده‌كه‌ن.
لاڤرۆڤ وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گرێبه‌سته‌كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا مۆر كراوه و رووسیا به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داوه، گوتوویه‌تی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه بۆ به‌رگریی ئاسمانییه و تا كاتێك سووریا له ئاسمانه‌وه هێرشی نه‌كرێته سه‌ر، ناتوانێت به‌كاریان بهێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه رووسیا، بۆ سه‌ركوت كردنی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، چه‌ك ناداته سووریا. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ئه‌م گوته‌یه به واتای ئه‌وه‌یه رووسیا له به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریادا، یارمه‌تیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات.