سەرچاوەكانی هەواڵ: موبارەك مردووە

سەرچاوەكانی هەواڵ: موبارەك مردووە
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە كە سەرۆكی لەكارلادراو و سزادراو بە زیندانكردنی تاهەتایە، دوای ئەوەی دووچاری جەڵتەی مێشك بووەتەوە كە بە هۆیەوە توانای هەناسەدانی نەماوە، مردووە.
ئەم هەواَڵانە دوای ئەو ڕاپۆرتە پزیشكییە دێن كە ئاماژە بە چۆنیەتیی چارەسەركردنی موبارەك دەدەن و دەڵێن كە بەو هۆیەوەی كە خۆی توانای هەناسەدانی نەماوە لە ڕێگەی هەناسەی دەستكردەوە بۆ ماوەیەك هێشتوویانەتەوە و دواتر مردووە.

ئەندامیكی حیزبی میسریی دیموكراتی بە ناوی تاریق عەوزی، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەكەی هەواڵی مردنەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و دەڵێت كە لە چەنمد داهاتوودا بە فەرمی هەواڵی مردنەكەی موبارەك ڕادەگەیەنرێت.

هەواڵەكان ڕوونیان كردووەتەوە كە تێكچوونی زیاتری باری تەندروستیی موبارەك دوای سەردانی سوزانی هاوسەری و هاوسەری هەردوو كوڕەكەی جەمال و عەلایە. گوایە ئەو سەردانە كاریگەریی خراپی بەسەر باری تەندروستیی موبارەكەوە جێ هێشتووە، بە تایبەت دوای ئەوەی كە پارێزەرەكەی دلێنیای كردووەتەوە كە دوای دادگاییكردنەكە بۆ گرتووخانەی \"تررە\"" دەیگوێزنەوە."
Top