كۆریاى باكوور دووپاتى كرده‌وه كه له ئێستادا ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكرده‌وه له‌سه‌ر چه‌كى ئه‌تۆمیدا نه‌كردووه
له‌مباریه‌وه گووته‌بێژ به‌ناوى وه‌زراره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكوور له لێدوانێكیدا، سیۆلى به هه‌وڵدان بۆ وروژاندنى ناكۆكیه‌كان، له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى كاره گێچه‌ڵ پێكاریه‌كانی له دژى پیۆنگیانگ تۆمه‌تباركرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه كه كۆریاى باشوور له رێگه‌ى ئه‌و كارانه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت كۆریاى باكوور توڕه بكات و هانى بدات بۆ ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمیدا ئه‌نجامبدات.
گووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكوور دووپاتیشى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له ئێستادا هیچ ئاماده‌كاریه‌كى بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌كردوه.