پەرلەمانتارێكی ئاكەپە: سه‌لمێندرا که ئێمه نوێنه‌ری گه‌لی کوردین
دوای سه‌ردانه‌که‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌دۆگان سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی پارتی ئاکه‌په بۆ دیاربه‌کر که به‌شداری له کۆنگره‌ی لقی دیاربه‌کری پارته‌که‌ی کرد، خالید ئادڤان که به سه‌رۆکی لقی دیاربه‌کری پارته‌که‌ی هه‌ڵبژێردرا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار ئۆیا ئارۆنات کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵسه‌نگاندنیان ئه‌نجامدا.
خالید ئادڤان وتی: ئێمه سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که پشتگیریيان له کۆنگره‌که کردووه، ئاکه‌په چاره‌نووسی خه‌ڵک له‌سه‌روو هه‌موو چاره‌نووسێکه‌وه داده‌نێت، بوونی کورد‌و زمانی کوردی که نکو‌ڵی لیده‌کرا، ئێستا په‌سند کراوه. کرانه‌وه‌ی برایه‌تی و یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌رده‌می ئاكەپەدا جێبه‌جێبوو، هەڵبەتە ئێمه‌و مێژوو ئه‌وه به کۆتایی هه‌موو شتێک نازانین، ئێمه ده‌زانین که زۆر کاری تر هه‌یه پێویسته بیکه‌ین، به‌و هه‌ست و بیروباوه‌ڕەوە ئێمه ده‌بێت زیاتر هه‌وڵبده‌ین و به‌رهه‌مبێنین.
په‌رله‌مانتار ئۆیا ئه‌رۆنات - یش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگ و فشار‌و ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی که کرابوو بۆ بایکۆتکردنی پێشوازیکردن له ئه‌دۆگان (مه‌به‌ستی له به‌ده‌په - پارتی ئاشتی و دیموکراسی- یه که بانگه‌وازی بۆ خه‌ڵکی دیاربه‌کر کردبوو بۆ نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌و پێشوازی نه‌کردن له ئه‌دۆگان)، به‌ڵام خه‌ڵک وانه‌یه‌کی دا به‌و که‌سانه‌و سه‌لماندی که له‌گه‌ڵ ئاکه‌په‌ن، خه‌ڵک چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، به‌ڵام وا دیاره ئه‌و که‌سانه تێناگه‌ن، ئه‌و حه‌ماسه‌ته‌ی که خه‌ڵک له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌و له سه‌رشه‌قامه‌کان به‌رامبه‌ر ئاکه‌په هه‌یبوو، جارێکی تر ئیسپات بوو که ئاکه‌په نوێنه‌ری گه‌لی کورده، هه‌روه‌کو چۆن ئاکه‌په نوێنه‌ری هه‌موو گه‌لانی تره له تورکیا به‌و شێوه‌یه‌ش نوێنه‌ری گه‌لی کورده.
رۆژنامه‌ی رادیکاڵی تورکی