داهاتووی وتووێژه‌کانی ئێران و گروپی 5+1
وڵاتانی 5+1، له‌پاکێجی خۆیاندا باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئابڵوقه‌کانیان نه‌کردووه، له به‌رانبه‌ریشدا داواکارن پیتاندنی ٢٠%ی یۆرانیۆم رابگیرێت، ئێرانیش له‌پاکێجی خۆیدا باسی وتووێژ له‌سه‌ر کێشه ناوچه‌ییه‌کان به تایبه‌ت چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا‌و به‌حره‌ین ده‌کات، پێشتر چاوه‌ڕوان ده‌کرا هه‌ردوولایه‌ن ره‌وتێکی دیکه بگرنه پێش تا له‌وتووێژه‌کانی مۆسکۆداو له‌درێژه‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌سته‌نبوڵدا بگه‌نه رێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی.
له‌ئه‌سته‌نبوڵ، دوولایه‌ن رێکكه‌وتن که‌پلانێکی گشتگیر بۆ وتووێژه‌کانی به‌غدا دابڕێژن، وێڕای وتووێژه‌کانی نێوان جێگره‌کانی ئه‌شتۆن و جه‌لیلی، پێش کۆبوونه‌وه‌کانی به‌غدا، نه‌یانتوانی ئه‌م پلانه دابڕێژن، ئه‌م وتووێژانه نه‌یتوانی دوولایه‌ن بگه‌یه‌نێته رێکه‌وتنێکی رێکوپێک، به‌ڵام ته‌نها ده‌ستکه‌وتی وتووێژه‌کانی به‌غدا رێکه‌وتن بوو له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی دانوستانه‌کان له‌مۆسکۆداو ئه‌مه‌ش ده‌لاقه‌یه‌کی کرده‌وه که‌هێشتا هیوا ماوه‌و ناکرێت وتووێژه‌کان به‌شکستخواردوو بزانرێت.
ئێران له ئێستادا هه‌وڵده‌دات پێش ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کانی مۆسکۆ، لایه‌نی به‌رانبه‌ر بێنێته سه‌ر کورسی وتووێژ‌و لیژنه هاوبه‌شه‌کان، پلانی دانوستانه‌کانی مۆسکۆ دابنێن، ئێران له‌م ماوه‌دا دوو نامه‌ی بۆ جێگری ئه‌شتۆن ناردووه‌و له‌نامه‌ی دووه‌مدا ده‌ڵێت: وه‌ڵامی نامه‌ی یه‌که‌می نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وته‌بێژی کاترین ئه‌شتۆن رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ڵامی نامه‌ی یه‌که‌می ئێرانیان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که ئێران ده‌بێت بیسه‌لمێنێت گرنگی به‌وتووێژ ده‌دات و هه‌نگاوی کرده‌وه‌یی بۆ گه‌یشین به‌ڕێکكه‌وتن هه‌ڵبگرێت.
وڵاتانی 5+1 داواکارن ئێران له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا، وه‌ڵامی داواکاری ئه‌وان كه له‌به‌غدا پێشنیاز کراوه بداته‌وه که ئه‌ویش راگرتنی پیتاندنی ٢٠%ی یۆرانیۆمه.
سه‌عید جه‌لیلی به‌رپرسی گروپی دانوستانکاری ئێرانی له دوایین نامه‌ی خۆیدا بۆ کاترین ئه‌شتۆن داواکاره که وڵاتانی 5+1 هه‌نگاوی کرده‌یی هه‌ڵبگرن و به‌ده‌ستپێکردنی وتووێژه‌کان له نێوان لیژنه کارناسه‌کاندا، ئاماده‌کاری پێویست بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی مۆسکۆ بکرێت، هاوکات نوێنه‌ری ئێران له‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، رایگه‌یاند: ئێران به‌هیچ چه‌شنێک پیتاندنی یۆرانیۆم راناگرێت.
رۆژی رابردووش وتووێژه‌کانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ئامانجێکی باشی لێنه‌که‌وته‌وه‌و ئه‌مه‌ش بارودۆخه‌که‌ی زیاتر له‌جاران به‌ره‌و ئاڵۆزی بردووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌کارناسان هێشتا ئومێدیان هه‌یه، له‌وانه‌ش د.پیر‌وز مۆجته‌هید زاده کارناسی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌بواری په‌یوه‌ندییه نێودەوڵه‌تییه‌کاندا پێیوایه كه نه‌گه‌یشتنی ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌ئاکامێکی دیاریکراو به‌مانای شکستهێنانی وتووێژه‌کان نایه‌ت، به‌ڵام داوا ده‌کات وتووێژه‌کانی مۆسکۆ دوابخرێت تائه‌وکاته‌ی که هه‌ردوولا ده‌گه‌نه رێکكه‌وتنێکی باش و لانیکه‌م پلانێکی رێکوپێک بۆ دانوستانه‌کان داده‌نێن، به‌وته‌ی ئه‌م کارناسه ئێرانییه، په‌له‌کردن له‌ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان پێش دانانی پلانێکی ورد، هه‌لێک بۆ دوژمنانی ئه‌م رێکه‌وتنه ده‌ره‌خسێنێت تاوه‌کو ئه‌م دانوستانانه به‌ره‌و شکست ببه‌ن و دوایین هیواکانی به‌ره‌و کوێری ببه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ ٩-٦ نوێنه‌ری ئێران له‌ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند: وتووێژه‌کان به‌رده‌وامده‌بێت و هه‌ردوولا دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه ده‌که‌ن.
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه ئه‌مڕۆ ٩-٦ وه‌کو یه‌که‌م رۆژی هه‌فته له ئێران له بازاڕی بۆرسه‌ی تاران خۆی نیشاندا‌و راگه‌یه‌ندرا بۆ یه‌که‌مجار له چه‌ند مانگی رابردوودا، بارودۆخی بازاڕی بۆرسه گه‌یشتووه‌ته هێڵی سوور‌و بایه‌خی بازاڕ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه، هه‌روه‌ها نرخی دراو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و نرخی دۆلار به به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردوو له له ١٧٧٠ تمه‌نه‌وه بۆ ١٨٢٠ تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه.
ده‌کرێت بوترێت ئه‌م خوله له‌وتووێژه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، به‌گرنگترین خولی ئه‌م وتووێژانه داده‌نرێت، که سێبه‌رێکی ره‌شی بێهیوایی له‌ئێستاوه باڵی به‌سه‌ریدا کێشاوه‌و ده‌بێت چاوه‌ڕوان بکرێت بزانرێت چی لێده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند: نابێت هیوای موعجیزه له‌م وتووێژانه بکرێت، گه‌وره‌ترین هیواو چاوه‌ڕوانی له‌م خوله له‌وتووێژه‌کان ئه‌وه‌یه که‌شکستی لێنه‌که‌وێته‌وه‌و بتوانێت هه‌ردوولایه‌ک هه‌نگاو له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانکردنی چاره‌سه‌ری کۆتایی له‌مۆسکۆ چاوه‌ڕوانیه‌کی بێ ئاکام ده‌بێت.