هەینیی سووریا 44 كوژراوی لێ كەوتەوە

هەینیی سووریا 44 كوژراوی لێ كەوتەوە
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا كوشتنی 17 كەسی بە هۆی بۆردومانی شەوی ڕابردووی شاری دەرعاوە ڕاگەیاند.
ئەو ناوەندە هاوكات باس لە شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزە بەرهەڵستكارەكانی دژبە ڕژێمی ئەسەد و سوپای ئەو وڵاتە دەكات و گوتیشی كە لە دیمەشقی پایتەخت كە پێشتر جۆرێك لە ئارامی بەخۆوە بینیوە، دەنگی تەقینەوە بیستراوە و شوڕێكی توند لە نێوان بەرهەڵستكاران و هێزەكانی حكوومەت ڕووی داوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە ڕۆژی هەینی 8/6ـدا كوژرانی 44 كەس بە ئەوانەی دەرعایشەوە لە تەواوی سووریادا ڕاگەیاند كە نزیكەی نیوەیان هیی پارێزگای حمسی نێوەڕاستی ئەو وڵاتەن.

سەرچاوەكە دەڵێت هەر دوێنێ 25 سەربازی سوپای سووریایش لە پارێزگاكانی ئەدلەب و دیمەشق و دیرئەلزور و حمنس و دەرعا كوژراون.
Top