هیلارى كلینتۆن : هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده فراوانتر بووه
ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌وكۆڕبه‌نده رایگه‌یاند هه‌ڕه‌شه‌كانى رێكخراوى قاعیده فراوان بوه و له‌داهاتوودا زۆرترین جۆرى جوگرافى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها هیلارى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند له به‌كارهێنانى هێز دژى گروپه‌كانى هاوشێوه‌ى قاعیده كه هێرشیان كردۆته سه‌رمان وتا ئێستاش به هێرشى مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن هه‌موو كات له‌سه‌ر مافه‌كانمان سه‌ركه‌وتوبوینه.
هاوكات هیلارى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند له كرده‌كانماندا رێز له هه‌موو ئه‌و یاسایانه ده‌گرین كه فه‌راهه‌م كراوه له نێویاندا یاساى جه‌نگ ، هه‌روه‌ها له لێدانه‌كاندا ئامێرى تایبه‌ت و ورد به‌كارده‌هێنین و رێگیرى له وه‌ده‌كه‌ین بێ تاوانه‌كان ببنه قوربانى.