هێز و پارته سیاسیه‌كانی میسر له‌باره‌ى دانانى پێوه‌رێك بۆ دیاریكردنى ئه‌ندامانى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور رێك نه‌كه‌وتوون
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستى فه‌رمى میسر له سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له كۆبوونه‌وه‌كانى گوستۆته‌وه، كه تا دره‌نگاى شه‌وى رابردوو هێز و پارته سیاسیه‌كانى وڵات له باره‌گاى پارتى وه‌فد له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌كانیان به‌رده‌وام بوونه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر دانانى پێوه‌رێك بۆ دیاریكردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێى وڵات رێك بكه‌ون و سه‌رچاوه‌كه گووتیشى هێز و پارته سیاسیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به هیچ رێككه‌وتنێكى كۆتایى نه‌گه‌یشتوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى كورسی و رێژه‌ى تایبه‌ت به پاره‌ته سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا رێككه‌وتوون، به‌ڵام ناكۆكیه‌كان له‌باره‌ى دیارى كردنى ناوى ئه‌و پاڵیوراوانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى پارته سیاسیه‌كان كارده‌كه‌ن، هێشتا به هه‌ڵوه‌سراوى ماوه‌ته‌وه.
شایه‌نى باسه هه‌ریه‌ك له پارته‌كانى ئازادى و دادپه‌روه‌رى و وه‌فد و حزبی میسرى دیمو‌كراتى و پارتى وه‌سه‌ت و میسرى لیبراڵ و نور و چه‌ند كه‌سیایه‌ك، به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كانى پێكهێنان و دانانى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى وڵات ده‌كه‌ن.