سوریا..قه‌تلوعامی گوندێك 78 كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه كه 35 یان سه‌ر به‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن
له‌هه‌مانكاتیشدا ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی سوریا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر گوندی (القبیر) 78 هاووڵاتی كوژراون كه 35 یان سه‌ر به یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئۆپۆزسیۆنی سوری باس له‌وه ده‌كات كه دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ 6-6 گوللـه‌هاوه‌نه‌كانی سوپای سوری گوندی (القبیر)یان داوه‌ته به‌ر هێرشی خۆیان و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانیش ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته 130 هاووڵاتی، هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ری BBC، له ناو كوژراوه‌كاندا 20 ژن و 20 منداڵیان تێدایه كه زۆربه‌یان به چه‌قۆ كوژراون.
-PUKmedia