ئاژانسی ئه‌تۆمی، له‌گه‌ڵ ئێران كۆده‌بێته‌وه
یوكیا ئامانۆ، ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌رمان ناكارێتسی جێگری سه‌رۆك، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئێران له ئاژانس، سه‌باره‌ت به چاودێری كردن و سه‌ردانی چاودێرانی ئاژانس بۆ ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و له‌وانه ناوه‌ندی سه‌ربازیی پارچین، دانوستان ده‌كه‌ن.
ئامانۆ له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی ئاژانس هه‌ندێك راپۆرت و وێنه‌ی پێگه‌یشتووه كه نیشان ده‌دات له ناوه‌ندی سه‌ربازیی پارچین، بیناكان شۆراونه‌ته‌وه و هه‌ندێك شت لابراوه و بینا رووخێنراوه و خۆڵی هه‌ندێك شوێن گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمی، داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه به مه‌به‌ستی روون بوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانس مۆر بكات.