ئەمڕۆ مانگ دەگیرێ

ئەمڕۆ مانگ دەگیرێ
سەرۆكی كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسیی كوردستان رای گەیاند، لە ساڵی 2011، لەسەر ئاستی دنیادا 2 دیاردەی مانگگیران روویان داوە، هەردوو دیاردەكە لە هەرێمی كوردستان بینران، هاوكات ئەمڕۆ ئەم دیاردەیە روو دەدا، بەڵام لە هەرێم نابینرێ.

ئەژی چەتۆ بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم، زەوی مانگگیرانێكی نیوچەیی بەخۆیەوە دەبینێ، ناوچەی رۆهەڵات بە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە ناتوانن ئەو مانگگیرانە ببینن.

زیاتر گوتی، ئەو دیاردەیە دانیشتوانی رۆهەڵاتی ئاسیا، ئوسترالیا، ژاپۆن، پشكی رۆئاوای هەردوو ئەمەریكا، ئۆقیانووسی باسیفیك و كیشوەری بەستەڵەكی باكور دەتوانن ئەم دیاردەیە ببینن.

هەروەها گوتی، لە ساڵی 2011دا، 2 دیاردەی مانگگیران روویدا، توانرا هەردوو دیاردەكە لە هەرێمی كوردستان ببینرێ.

چەتۆ هۆی نەبینی ئەو دیاردانەی لە هەرێمی كوردستان بۆ خراپیی شوێنی جوگرافیا گەڕاندەوە.

ئاماژەی دا، ئەو دیاردانەی روو دەدەن وەك مانگگیران و خۆرگیران هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر زەوی جێ ناهێڵن.

لە 11ی ئایار/مایۆی 2011دا، 4 هەسارە لەوانە (عەتارد، مەریخ، موشتەری، زوهرە) لێك نێزیك بوونەوە، بەهۆی بوونی هەور لە هەرێمی كوردستان نەتوانرا نێزیكبوونەوەی 4 هەسارەكە لەیەكتر بێتە بینیین.

هاوكات لە 15ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری هەمان ساڵ بۆ یەكەمجار ئەستێرەیەكی كلكدار لە زەوی نێزیك بووە و بەگوێرەی گۆشەی بینی چاو، هاوكات گوتی، نێزیكبوونەوە و بەركەوتنی ئەو ئەستێرەیە بەڕووی زەوی لە رووی زانستییەوە دوورە لە راستی و هەرگیز روو نادا.

لە 16ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری رابردوو، ئەستێرەیەكی كلدار بەناوی (ئایلین) لە زەوی نێزیك بووەوە، لە رووی فەلەكییەوە بەدیاردەیەكی گرینگ دێتە ناوبردن، چونكە فەلەكناسان دەتوانن بەئاسانترین شێوە لە ڕێگەی تەلیسكۆبەوە ئەو دیاردەیە ببینن.
Top