رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، شیاوی به‌ڕێوه‌بردنی جیهان نییه
رێكخراوی مافی مرۆڤی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكی ساڵانه‌دا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی 12 مانگی رابردوو، وێڕای ئاماژه به هه‌ڵویستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌انبه‌ر بزووتنه‌وه دژه دیكتاتۆریه‌كانی جیهان، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه قازانج په‌رستیی زلهێزه‌كان رێگه‌ی له كارامه‌یی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گرتووه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت ئازایه‌تیی خۆپیشانده‌ران له ساڵی رابردوودا، له‌گه‌ڵ بێ‌توانایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیهان هاوكات بووه و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه وه‌ك رێكخراوێكی داڕووخاو، خۆی زۆر بێ‌توانا ده‌رخستووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیهان.
راپۆرته‌كه وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت كاتی ئه‌وه هاتووه زلهێزه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی جیهانیان له قازانجی كۆمپانیاكان بۆ گرینگتر بێت، داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كردووه پشتیوانی له هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان بكه‌ن له دژی بێ‌عه‌داڵه‌تی.