سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌تۆمیی ئێران كۆبووه‌وه
سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ، یۆكیا ئامانۆ، سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێرانی ئاژانس، هه‌رمان ناكارێتس، گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئێران له ئاژانس و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازیی لێكرا.
ئامانۆ، له یه‌كه‌مین دیداردا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌تۆمیی ئێران، فه‌ره‌یدوون عه‌باسی كۆبووه‌وه و بڕیاره، دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دیدار بكات.
هه‌تا ئێستا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م دیداره بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاژانسی ئه‌تۆمی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه سه‌رۆكی ئاژانس، سه‌باره‌ت به دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندی و ویسته‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی قسه ده‌كات.
سه‌ردانی چاوه‌ڕواننه‌كراوی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، دوای ئه‌وه‌یه كه هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌فدی هه‌ر دوو لا، له ڤیه‌ننا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كۆبوونه‌وه و هه‌روه‌ها دانوستانه‌كانی گرووپی 5+1، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.