كامیرۆن داوای فشاری زیاتر بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات
كامیرۆن وتیشی: به‌ریتانیا له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌شداریكردنی شاره‌زایانی سه‌ربازی بۆ به‌رفراوانكردنی ئه‌ركی چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا‌و ده‌بێت رژێمی سوریا بخرێته ژێر گوشاری زیاتره‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند: رژێمی ئه‌سه‌د هه‌رگیز پابه‌ند نه‌بووه به‌ئاگربڕه‌كه‌وه‌و به‌بڕگه‌كانی پلانه ئاشتییه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌بێت فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر ئه‌و رژێمه‌و ئاماژه‌ی رونی ئاڕاسته بكرێت كه زلهێزه‌كانی جیهان ده‌توانن رێبكه‌ون له‌سه‌ر رێوشوێنێك كه جموجوڵه‌كانی جڵه‌وبكه‌ن، ره‌وانه‌كردنی هێزی چاودێری زیاتر ئه‌ركی چاودێران ئاسانتر ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین ژماره‌ی چاو‌دێر له شار‌و ناوچه‌كانی سوریا هه‌بێت و رۆڵێكی كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌ڕێگه‌گرتن له جموجۆڵ و ده‌ستدرێژییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر گه‌لی سوریا.