لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەى میسر لە دەرەوە پێنج كاندید لە پێشەوەن

لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەى میسر لە دەرەوە پێنج كاندید لە پێشەوەن
بەپێى ئەنجامى دەنگدانى میسرییانى دەرەوەى وڵات لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەى میسر، لە كۆى 13 كاندید، 5 كاندید لەپێشەوەن، ئەوانیش عەبدولمونعیم ئەبولفتوح، حەمیدن سەباحى، محەمەد مورسی، عەمر مووسا و ئەحمەد شەفیقن. بی بی سی گواستیەوە.

لە بەیرووت عومر مووسا لە پێشەوەیە و 119 دەنگى بەدەست هێناوە كە دەكاتە 32.6%، عەبدولمونعیم ئەبولفتوح بەپلەى دووەم دێ و 78 دەنگى بەدەست هێناوە، حەمدین سەباحى بەپلەى سێیەم هاتووە و 63 دەنگى هێناوە و پێش ئەحمەد شەفیق (45 دەنگ) و محەمەد مورسی (42 دەنگ)ى داوەتەوە.

لە سوید سەباحى بە پلەى یەكەم هاتووە و 113 دەنگى هێناوە و 5 دەنگ لەپێش ئەبولفتوحەوە دێ، ئەحمەد شەفیقیش بەپلەى سێیەم هاتووە و 73 دەنگى بەدەست هێناوە. مووسا 44 دەنگ و مورسیش 36 دەنگیان هێناوە.

لە عومان 5643 كەس دەنگیان داوە كە دەكاتە 60%ى دەنگدەرانى میسرى لەو وڵاتە، محەمەد مورسی بە پلەى یەكەم هاتووە و پاش ئەویش ئەبولفتوح دێ.

لە دوبەى ئەنجامەكان بەم شێوەیە: ئەبولفتوح 5552 دەنگ، سەباحى 4996 دەنگ، مووسا 4064 دەنگ، مورسی 3902 دەنگ و شەفیقیش 1698 دەنگ.

لە واشنتۆن ئەبولفتوح 882 دەنگ، مووسا 664 دەنگیان هێناوە.

لەبەریتانیا ئەبولفتوح 1300 دەنگ، سەباحى 962 دەنگ، مووسا 907 دەنگ و مورسی 354 دەنگ.

لە پاریس سەباحى 687 دەنگ، شەفیق 667 دەنگ، ئەبولفتوح 652 دەنگ، مووسا 579 دەنگ و مورسی 371 دەنگیان هێناوە.

چوارشەم و پێنجشەمیش هەڵبژاردنەكە لەناو میسر بەڕێوە دەچێ.
Top