ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بە هاوكاریی ئەمەریكا و بە پارەی كەنداو پڕچەك دەكرێت

ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بە هاوكاریی ئەمەریكا و بە پارەی كەنداو پڕچەك دەكرێت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنووسییەكان ئاماژە بە پێدانی چەكی نوێ و باشتر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەدەن، تاكو باشتر بەرەوڕووی هێزەكانی بەشار ئەسەد ببنەوە.

ڕۆژنامەی \"واشنتۆن پۆست\""ـی ئەمەریكایی لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمەریكایی و چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بڵاوی كردووەتەوە كە ئۆپۆزسیۆن چەكی باشتر و زیاتریان پێ دەگات.

بەپێی زیانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، وڵاتانی كەنداو برَی تێچووی چەكەكان دەگرنە ئەستۆ و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایش هاوكاریی هەماهەنگیی زیاتری ئۆپۆزسیۆن دەكات تاكو بەهێزتر ببن.

هاوكات بڵاو كراوەتەوە كە بەرپرسانی حكوومەتی باراك ئۆباما، جەختیان كردووەتەوە كە ئەوان پێدوایستیی بكوژ، نموونەی دژەتانك بە ئۆپۆزسیۆن نادات و ئەوەی ئەوان وەك هاوكاری بە چەكدارانی دژبە حكوومەتی بەشار ئەسەدی دەدەن بكوژ نین؛ بەڵام پێداگیریشن لەوەی كە بە شێوەیەكی دۆستانە و لەگەڵ هاوپەیمانیاندا لە ناوچەكە هەوڵەكانیان پەرە پێ دەدەن."
Top