وه‌زیری وزه‌ی ئه‌تۆمی ئیسرایل: باسی هێرش بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ڵه‌یه
دۆن مه‌ریدۆر، كه یه‌كێك له جێگره‌كانی بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایلیشه، له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی \\\"تایمز ئا‌ڤ ئیسرایل\\\"" جه‌ختی كردووه‌ته‌وه هه‌ر قسه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ڵه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرایل ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
مه‌ریدۆر گوتوویه‌تی باشتر وایه وه‌ك سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی گشتی بگوترێت هه‌موو رێگه‌كان و له‌وانه هێرشی سه‌ربازی، له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی باسی ورده‌كارییه‌كان بكرێت.
وه‌زیری وزه‌ی ئه‌تۆمی ئیسرایل ده‌ڵێت سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران بووه به‌ڵام هێشتا سزاكان هێنده به‌هێز نییه كه ئێران له پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی پاشگه‌ز بكاته‌وه. باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌رێژه‌ی زیاتر له 20% ده‌ست پێنه‌كردووه، ته‌نیا له ترسی هێرشی سه‌ربازی یان سزای قورستره."