حەسەن نەسروڵڵا: لە تواناماندایە ئامانجی دیاریكراو لە تەل ئەبیب بپێكین

حەسەن نەسروڵڵا: لە تواناماندایە ئامانجی دیاریكراو لە تەل ئەبیب بپێكین
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی، حەسەن نەسروڵڵا، ڕایگەیاند كە ئەوان نەك هەر تەنیا توانای موشەكبارانی تەل ئەبیبیان هەیە، بەڵكو لە توانایشیاندایە كە ئامانجی دیاریكراو لە نێو تەل ئەبیب و هەموو فەلەستینی داگیركراو بپێكن.
دوێنێ هەینی، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئاوەدانكردنەوەی ئەوەی 34 ڕۆژە جەنگەكەی نێوان ئیسرایل و حیزبوڵڵا لە 2006ـدا وێرانی كرد، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی، حەسەن نەسروڵڵا، ڕایگەیاند \"ئێمە نەك هەر تەنیا توانای موشەكبارانی تەل ئەبیبمان هەیە، پەنا بە خوا لە توانایشماندایە ئامانجی دیاریكراو لە نێو تەل ئەبیب و هەموو فەلەستینی داگیركراو بپێكین.\""

لە ساڵی 2006، بە هۆی ئەوەوە كە حیزبوڵڵای لوبنانی 2 سەربازی ئیسرایلی دەستگیر كرد، جەنگ لە نێوان ئەو حیزبە ئیسلامییە شیعەیەی ئەو وڵاتە و ئیسرایل هەڵگیرسا و بە هۆیەوە نزیكەی 1200 كەس كە زۆرینەیان هاووڵاتیی لوبنانی بوون كوژران و هاوكات 160 كەسیش لە ئیسرایلییەكان كە زۆرینەیان سورباز بوون، كوژران.

لەم شەڕەدا ئیسرایل بەری باشووری بەیرووت و هاوكات باشووری لوبنان كە زۆرینەی شیعەنشینە و بە مۆڵگەی حیزبوڵڵا ناو دەبرێت بۆردومان كرد."
Top