تەقینەوەیەك حەلەبی هەژاند و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش پوچەڵ كراوەتەوە

تەقینەوەیەك حەلەبی هەژاند و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش پوچەڵ كراوەتەوە
دوێنێ ئێوارە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك بارەگای حیزبی بەعسی دەستەڵاتدار، شاری حەلەبی باكووری سووریای هەژاند؛ ئەمەیش دوای ئەوە بوو كە حكوومەت هەواڵی پووچەڵكردنەوەی هێرشێكی خۆكوژی بڵاو كردەوە.
چاودێری مافەكانی مرۆڤی سووریا كە بارەگاكەی لە بەریتانیایە، ڕوونی كردەوە \"زیانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بە تەقینەوەیەكی بەهێز دەكەن كە بارەگای حیزبی بەعسی سووریا، نزیك گۆڕەپانی سەعدوڵڵا جابری لە حەلەب كردبووە ئامانج.\""

بەپێی زانیارییەكان بە هۆی تەقینەوەكەوە تەنیا پاسەوانی بەر دەرگەی ئەو بارەگایە كوژراوە ئەویش بە گولـلەی كەسانی نێو بارەگاكەوە بووە.

تەلەڤزیۆنی سووریایش پێشتر ڕایەگەیاندبوو كە بەر لەوەی خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە حەلەب خۆی بتەقێنێتەوە لە لایەن هێزێكی تایبەتەوە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو تەلەڤزیۆنە، ئۆتۆمبێلەكە 1200 كم تەقەمەنی پێوە لكێنرابوو.

ئەمەیش دوای ئەو تەقینەوەیە دێت كە لە پێنجشەممەی ڕابردوودا لە نزیك چوارڕێیانی \""قەزاز\"" لە باشووری دیمەشقی پایتەخت، 55 كوژراو و 372 برینداری لێ كەوتەوە."
Top