پێكدادانی توند ڕۆژهەڵاتی سووریای هەژاند
ئەوان دەڵێن چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەك مۆڵگەی تانكەكانی كەرتی ڕۆژهەڵاتی دیرئەلزوریان بۆردومان كردووە كە دەكەوێتە سەر ڕووباری فورات. بە گوتەی ئەوان ئەمە وەڵامدەری هێرشێكی سوپای سووریا بووە كە چەندین شارۆچكەی پارێزگاكەی كردبووە ئمانج و بە هۆیەوە دەیان كەس كوژراون.
چالاكوانێك بە ناوی غەیس عەبدولسەلامەوە بە ڕۆیتەرزی گوتووە \"بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەڕە توندەكە كپ بووەتەوە. ژمارەی كوژراوانیش نازانین چونكە كەس ناوێرێت بچێتە دەرەوەی ماڵەكانیان.\""
ئەو زیاتر گوتی \""لانی كەم سوپا لە هەر شەقامێكدا 5 تانكی بڵاوە پێ كردووە.\"""