نەژاد داوا لە هێزەكانى ئەمەریكا دەكا بە زووترین كات لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە

نەژاد داوا لە هێزەكانى ئەمەریكا دەكا بە زووترین كات لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە
مەحموود ئەحمەدى نەژاد سەرۆكى ئێران لە میانەى كۆنگرەى هاریكاریی ئابووریی پاكستان هێرشى كردە سەر ئەمەریكا و داواى كرد بە زووترین كات هێزەكانى لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە، وارگەى مۆنتیكارلۆ بڵاوى كردەوە.

نەژاد لەو كۆنگرەیە كە جگە لە ئەمەریكا وڵاتانى هاووسێی پاكستان بەشدار بوون گوتى، مانەوەى هێزەكانى ئەمەریكا و باكورى ئەتڵەسى هۆكارى سەرهەڵدانى هەموو كێشەكانن لە ئەفغانستان.

هەروەها داواى كرد \"بە زووترین كات\"" هەموو هێزەكان لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە.
لە كاتى پێشكێشكردنى لێدوانەكەى نەژاد نێردەى ئەمەریكا رۆبەرت بلیكى لە كۆنگرەكە چووە دەرەوە.

نەژاد گوتى، هێزەكانى ئەمەریكا بە مەبەستى شەڕی دژەتیرۆر هاتوونەتە ناو خاكى ئەفغانستان، بەڵام ئاشكرایە واشنتۆن بەرژەوەندیی تایبەتى هەیە لە ناوچەكە، كە رووسیا و هیندستان و چینن.

هەژێ گوتنە لە ساڵى 2005 كۆنگرەیەكى هاوشێوە گرێ درا كە مەبەست لێی پتەوكردنى پێوەندییەكان و ئاوەدنكردنەوەى ئەفغانستانە لەلایەن وڵاتانى هاوسێوە."
Top