لافاو هه‌ڕه‌شه له 10 هه‌زار دانیشتووی تری ئوسترالیا ده‌كات
دێته‌ر جێسیكا بریكاری مه‌ترسییه كتوپڕه سروشتییه‌كانی نیوساوسوێڵز مه‌ترسی روودانی ئه‌و لافاوه‌ی له ماوه‌ی 12 سه‌عاتی داهاتوودا خسته‌ڕوو كه به‌هۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی روباری مهرمبیدجی كه شارۆچكه‌ی (واگا واگا) ده‌گرێته‌وه دێته‌كایه‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێت ئاستی ئاوه‌كه بگاته 11 مه‌تر.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ئاستی ئاوه‌كه گه‌یشتووه‌ته 10.2 مه‌ترو له زیادبووندایه.
جێی ئاماژه‌یه ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه ده‌گاته 59 هه‌زار كه‌س، نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی ئه‌و لافاوه‌و 159 ساڵ به‌رله‌ئێستاش ئه‌و شارۆچكه‌یه گه‌وره‌ترین لافاوی به‌خۆوه بینیوه‌و زیانێكی كوشنده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.