دوو رۆژنامه‌نووسی بریندار هێشتا له حمس ماونه‌ته‌وه
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور رایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی دوو رۆژنامه‌نووسه برینداره‌كه‌ی كه له شاری حمس ماونه‌ته‌وه، شكستی هێناوه و نه‌یتوانیوه ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه له شاره‌كه بهێنێته ده‌ره‌وه.
به‌پێی راپۆرتی په‌یامنێری \"بی بی سی\"" له شاری دیمه‌شق، ئێدیت بۆڤیهر رۆژنامه‌نووسی فه‌ڕه‌نسایی و پاوڵ كۆنرۆی فۆتۆگرافه‌ری به‌ریتانیایی له‌و هێرشی تۆپبارانه‌دا بریندار بوون كه ماری كاڵوین رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكایی و رێمی ئۆچلیك فۆتۆگرافه‌ری فه‌ڕه‌نسایی تێیدا كوژران.
به‌پێی راپۆرتی \""بی بی سی\""، دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسه فهڕهنساییهكه ئاماده نه‌بووه به ئه‌مبوڵانسی مانگی سووری حكوومه‌تی سووریا بگوازرێته‌وه، برینداره‌كانی دیكه‌ش وه‌ك هاوپشتی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، له ناو شار ماونه‌ته‌وه.
خاچی سوور ده‌ڵێت بڕیار بوو ته‌رمی دوو رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه برینداره‌كان، له شار بهێنرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ش سه‌ری نه‌گرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی راپۆرتێكی دیكه‌ی \""بی بی سی\""، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وام بوون له تۆپباران. هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن دوێنێ دووشه‌ممه 125 كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی سووریا كوژراون."