لافاو و زەوی لەرزین لە بەنگلادیش بووە هۆی گیانلەدەستدانی 12 کەس

لافاو و زەوی لەرزین لە بەنگلادیش بووە هۆی گیانلەدەستدانی 12 کەس

 

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو و زەوی لەرزین لە بەنگلادیش 12 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی داکا تریبیون، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە 2 شوێنی کاکس بازاڕ لافاو و زەوی لەرزین ڕوویداوە.

بەهۆی لافاو لە کەمپی موسڵمانانی ئاراکان ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٢ کەسیان دانیشتووی ناوچەکە بوون.

بەرپرسان تەواوبوونی چالاکییەکانی فریاگوزارییان ڕاگەیاند و ڕایانگەیاند: کە ٥٠٠ خێزانی نیشتەجێی ئەم کەمپە بۆ شوێنی سەلامەت گوازراونەتەوە.

هەروەها بەرپرسانی ناحیەی مۆڵوی بازار ڕایانگەیاندووە، بەهۆی لافاو و بارانی بەخوڕەوە 2 منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top