دژ بهههڕهشهكان، به‌م نزیكانه ئێران ده‌ست به‌پیتاندنی یۆڕانیۆم ده‌كات
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وزه‌ی ناوه‌كی ئێران فه‌ره‌یدون عه‌باسی دوانی له‌شاری هورمزگان ئاشكرایكردوه كه له‌م نزیكانه رێوڕه‌سمی چالاكیی پیتاندنی یۆڕانیۆم ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردن.
رۆژنامه‌ی كه‌یهانی ئێران له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا له‌سه‌ر زمانی عه‌باسی دوانی نووسیویه‌تی; ده‌ست ده‌كرێت به‌پیتاندنی یۆڕانیۆم له‌وێستگه‌ی ناوه‌كی فهردو، مه‌زنده ده‌كرێت به‌رێژه‌ی 20% كاری پیتاندنهكان ئه‌نجامدرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه كه ئێران له‌چه‌ند مانگێكی رابردوه‌وه ئاماده‌ی پیتاندنی یۆڕانیۆمه له وێستگه‌ی ناوه‌كی فهردو كه ده‌كه‌وێته ناوچه شاخاوییه‌كانی نزیك شاری قوم له‌ناوه‌ڕاستی ئێران.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، دیپلۆماتكاران پێیانوایه ئێران له كۆتاییه‌كانی كانونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ر 2011 ده‌ستی به چالاك كردنی دهزگاكی پاڵاوتنی گازی شه‌شه‌می فلۆریدی یۆڕانیۆم كردوه له‌وێستگه‌ی ناوه‌كی فهردو، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی پیتاندنی یۆڕانیۆم.
حكومه‌تی ئێران دوای ئاشكرابوونی شوێنی وێستگه‌ی ناوه‌كی فهردو، ناچار له ئه‌یلولی / سه‌پته‌مبه‌ری 2009 شوێنی ئه‌و وێستگه‌یه به‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی بڵێت.
به‌پێی بوچوونی چاودێران، به‌ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م چالاكییه‌ی ئێران له‌وێستگه‌ی فهردو، مه‌زنده ده‌كرێت هه‌موو ده‌رگایه‌كی دانووستاندن له‌نێوان تاران و وڵاتانی رۆژئاوایی له‌هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كیی دابخرێت.