سه‌رۆكی پارتی سه‌عاده‌ی توركی ره‌خنه له‌ئه‌ردۆغان ده‌گرێت
دوێنێ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا سازیكرد، مسته‌فا كه‌مالاك رایگه‌یاند: ئه‌وان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كۆك نین و هیواشی خواست كه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌سوریادا روونه‌دات.
هاوكات كه‌مالاك وتیشی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌بوونی \"سوپای ئازاد\"" له‌سه‌ر خاكی توركیا‌و داواشی له‌چه‌كداره یاخییه‌كانی سوریا كرد چه‌كه‌كانیان فڕێ بده‌ن.
له‌وسه‌ردانه‌یدا بۆ سوریا سه‌رۆكی پارتی سه‌عاده‌ی توركی و وه‌فدێكی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌و تاوتوێی بارودۆخی ئاڵۆزی سوریایان كرد.
-pukmedia"