ڕه‌نگه گفتوگۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌ست پێ بكاته‌وه
گوته‌بێژی سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا (مایكڵ مان) له لێدوانێكدا رایگه‌یاند \"كۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ئێمه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و كاتێك وه‌ڵام بداته‌وه ده‌توانین هه‌نگاوی دیكه هه‌ڵگرین.\""
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، دوێنێ رایگه‌یاند تاران چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆكانه و ته‌نیا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كات و شوێنی گفتوگۆكان دیاری بكرێت و رابگه‌یه‌نرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، باڵیۆزی ئێران له ئه‌ڵمانیا (عه‌لیره‌زا شێخ عه‌تار) گوتی له داهاتووی نزیكدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی كۆماری ئیسلامی (سه‌عید جه‌لیلی) نامه‌یه‌ك بۆ خاتوو (كاترین ئه‌شتۆن) ده‌نووسێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان.
(كاترین ئه‌شتۆن) له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو نامه‌یه‌كی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران نووسی و تێیدا داوای لێ‌كردن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان، به‌ڵام ئه‌م نامه‌یه هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه. دیار نییه مه‌به‌ستی باڵیۆزی ئێران له ئه‌ڵمانیا له نووسینی نامه، وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپایه یان نا.
هه‌موو ئه‌وانه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌ورووپا به ره‌سمی رایگه‌یاندووه هیچ مه‌رجێك له ئێران قبووڵ ناكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان و ئه‌گه‌ر بزانێت ئێران قسه‌یه‌كی نوێی هه‌یه، بڕیار ده‌دات به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه بكات."